لەهەردوو گوندی قەرمیلق و سەنارێ-ی ناوچەی شیئەی كانتۆنی عەفرین شەڕو و پێكدادان لە نێوان شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژەو سوپای توركیا و گروپە چەكدارەكان دەستیپێكردەوە.
هەرئەمڕۆ دووشەممە شەڕڤانان هەوڵێكی سوپای توركیا-یان بۆ گەمارۆخستنە سەر چەند گوندێكی ناوچەی جێندەریسێی كانتۆنی عەفرین شكستپهێنانەوە.
هاوكات لەشەڕو و ڕووبەڕووبونەوەكاندا ژمارەیەك سەربازی توركیا و ڕێكخراوە چەكدارییەكانی پاڵپشتی لە شەڕی عەفرین كوژرا و برینداربوون، هاوكات لەتۆپبارانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆ سەر ناوچەی جێندەریسێ بەردەوامە.
37 رۆژە لەشكركێشی سوپای توركیاو گروپە چەكدارەكانی نزیك لە توركیا بۆسەر عەفرین بەردەوامەو بەهۆیەوە، سەدان هاوڵاتی مەدەنی شەهید و برینداربوون.